zagros news agency

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ١٠٠ تۆمەتباری داعشمان دەستگیر کرد

 

لە ماوەی حەوتوویەکدا سەد کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش دەستگیر کران.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، چالاکییەکانی گورز-٤١ و گورز-٤٢ لە بیست و چوار پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەردەوامن. لەمو ماوەیەدا سەد کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستبەسەر کردووە.

وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕوونی کردەوە دەستگیرکراوان بە چالاکی لە ڕیزەکانی داعش و دابینکردنی پشتیوانی دارایی، هەروەها بڵاوکردنەوەی بانگەشەی ڕێکخراوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمەتبارن.

یەرلیکایا هەروەها گوتی: دەستیان بەسەر کۆمەڵێک زانیاری و کەرەستەی دیجیتاڵیدا گرتووە و جەختیشی کردەوە چالاکییەکانیان دژ بە هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام  دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح