zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵیۆزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ دا .

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوای ‘هەنگاوی کرداری’ لە لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا دەکات

یاسین

بانکی نێوەندیی سووریا بارێکی نوێی دراوی وڵاتەکەی لە ڕووسیا وەرگرتووە

سەڵاح

بەیاننامەی فەرمی مانچستەر سیتی سەبارەت بە پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین