به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/1/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كرد كه كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
باڵيۆز ڕوبنستين جه‌ختى له پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بە به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ـ يش، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتييهكى جێ‌گير، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شه‌نگال و كريستيان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.