zagros news agency

کات و ساتی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

 

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا کات و ساتی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی پاشکۆی چامپیۆنزلیگی بڵاو کردەوە و چاوەڕوانی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەهێز دەکرێت لەو قۆناغەدا.

تیروپشکەکە لە ڕێککەوتی 31/1/2025 لە شاری نیۆنی وڵاتی سویسرا ڕادەکێشرێت و یانەکانی پلەی نۆیەم تاکو پلەی بیست و چوارەمی قۆناغی یەکەم دەخرێنە نێو تیروپشکەکە و لەقۆناغی پاشکۆ لەدژی یەکتری یاری دەکەن.

یاریەکانی قۆناغی پاشکۆ بەشێوازی هاتن و چوون دەبێت 11 و 12 مانگی دوو یاریەکانی چوون بەڕێوەدەچن و یاریەکانی هاتن 18 و 19ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن و ناسنامەی 8 یانەکەی تری قۆناغی 16 دیاری دەکرێ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: بەهۆی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن

گوران

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەڕەنسا پێگەیشت

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاعیری ناودار ڕەفیق سابیر دەکات

یاسین