zagros news agency

ناکۆکیەکانی ڕاشفۆرد و مان یونایتد گەیشتوونەتە لووتکە

 

دوای ئەوای ناکۆکی کەوتۆتە نێوان ئامۆری ڕاهێنەری مان یوو و مارکۆس ڕاشفۆردی یاریزانی یانەکە،چەندان جار هەوڵ دراوە کێشەکان چارەسەر بکرێ بەڵام ڕاهێنەرەکە سوورە لەسەر بڕیارەکەی و نایەوێت یاریزانەکە بێتەوە تیپەکەی.

لەسەر ئەو کێشەیەش ڕیۆ فێردیناید ئەستێرەی پێشووی یانەکە قسەی کردوە و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بەم کێشەیە و دەڵێ نیگەرانم،کە هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گەڕانەوەی ڕاشفۆرد بۆ تیپەکە و پۆڵ سکوڵزیش دەڵێ بەداخەوەم بۆ ڕاشفۆرد چونکە هەمووانی بێ هیوا کردوە ئەو نەیتوانیوە نموونەیەک بێت لە ئەستێرەکانی تیپەکە.

ڕاشفۆرد لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە یاری بۆ شەیتانە سوورەکان نەکردوە و تەنها یەکجار ناوی لە پێکهاتەی تیپەکەدا هەبووە،تەنانەت فەنەربەخچەش یاریزانەکەی ڕەتکردۆتەوە و ئەی سی میلانیش لەگەڵ یاریزانەکە کەوتۆتە گفتوگۆ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە ، شاندێکی هەرێم لە بەغدایە

یاسین

به‌سره‌… بارهه‌ڵگرێك كۆمه‌ڵێك قوتابی شێلا به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

مەحما خەلیل بۆ زاگرۆس: سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ پرسی شه‌نگال سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

یاسین