zagros news agency

تورکیا: سێ هاووڵاتیمان لە سنووری ئیسرائیل کوژراون

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، 3 هاووڵاتیی تورکیا لە سنووری ئیسرائیل لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا لەسەر زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بڵاوی کردەوە، سێ هاووڵاتی کرێکاری تورک بەرێگەی نایاساییەوە هەوڵ دەدەن لە لوبنانەوە بچنە نێو خاکی ئیسرائیل، بەڵام لە بۆمبابارانێکدا کراونەتە ئامانج. وەزارەتی دەرەوە‌ی تورکیا هەروەها گوتوویەتی: لە 11ـی ئەم مانگە هەر سێ کەسەکە لەسنووری لوبنان ونبوون و دواجار پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە.

ئەم هاووڵاتەییە تورکانە پێشتر بە ناوی ساختە چوونەتە ئیسرائیل و لەوێ بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ کرێکارییان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە، داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەزڵووم عەبدی: سوپاسی پشتیوانی  مەسرور بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم

سەڵاح

له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

سەڵاح

لەسویسرا بە مەبەستی دیاریکرنی رێژەی دانیشتووان گشت‌پرسی کرا

سەڵاح