zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: 7 بارمتەی ئازادكراومان لە مانگی سوور وەرگرت

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی 1ی 2025 ڕایگەیاندووە: 7 بارمتەمان لە مانگی سوور وەرگرت، كە لە ئیسرائیلی و بیانی پێك هاتوون و ڕۆژی پێنجشەممە لە غەزە ئازاد كراون.

كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتی بارمتەكان پشكنینی پزیكشییان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان بۆ دەكرێ.

پرۆسەی ئازادكردنی بارمتەكان بەشێكە لە ڕێككەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، كە لە بەرانبەر هەر بارمتەیەكی فەلەستینی، ئیسرائیل دەیان دیل ئازاد دەكات.

بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست، كە لە 19ی 1ی 2025 دەستی پێكردووە، قۆناغی یەكەم 42 ڕۆژ دەبێت، لەگەڵ دوو قۆناغی دیكەی ئاگربەست، ئەمەش بە نێوندگیریی وڵاتانی میسر و قەتەر و پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبوەوە

سەڵاح

وەزارەتی کشتوکاڵ داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

سەڵاح

لە لەندەن هێرش دەکرێتە سەر پاسی یانەی بارسێلۆنا

یاسین