یەکشەممە، 2-2-2025، دەیان هاووڵاتی لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.
میدیاکانی ناوخۆی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، دەیان کەس لە براوەکانی تیروپشکی 13 هەزار پلەی وەزیفی، کە زیاتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر لەلایەن حکوومەتی خۆجێییەوە ڕاگەیەندرابوو و گرێبەستیان لەگەڵیاندا نەکراوە، لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانیان کرد.
ئاماژە بەوەآدراوە، خۆپیشاندەران داوایان لە دەستەی دەستپاکیی کردووە، بەخێرایی ڕێوشوێنی گرێبەستەکانیان چارە بکات و دوور بێت لە پشک پشکێنە و خزمایەتی.
پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاندبوو، دۆسیەی 13 هەزار پلەی وەزیفی ڕەوانەی لیژنەی دەستەی دەستپاکی کردووە، ئاماژەی بەوەش داوە، ئەندامانی دەستە بڕوایان بەو وەڵامانەی لیژنەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داواکاران نەکردووە.