zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

له‌ يادى (31) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌ و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين.

 

 

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/2/6

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك بۆ مووچه‌خۆران: له‌ كاتی هه‌ر چالاكییه‌كی گوماناوی په‌یوه‌ندی به‌ بانكه‌وه‌ بكه‌ن

سەڵاح

بەرپرسێکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستگیرکرا

یاسین

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ UNDP زۆنێکی پڕۆژەکە دەگرێتە ئەستۆ

دڵشاد