zagros news agency

مەکرۆن داوا دەکات کوردانی سووریا لە قۆناخی گواستنەوەدا بەشدار بن

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، مەکرۆن لە گفتوگو لەگەڵ ئەحمەد شەرعدا جەختی لەسەر پشتیوانی یفەرەنسا لە کوردنای ڕۆژئاوا کردووە و داوای کردووە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە قۆناغی گواستنەوەدا بەشدار بن.
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاوی کردووە، لە پەیوەندیی نێوان سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل مه‌کرۆن و سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا ئەحمەد شەرع، ماکرۆن هیوای خواست ئەوە پرۆسەیەی دەسەڵاتی کاتی دەستی پێکردووە بەگوێرەی خواستەکانی گەلی سووریا بێت.
هەروەها مه‌کرۆن جەختی لەسەر بەردەوامیی شەڕی داعش کرد.
مەکرۆن لەم پەیوەندییەدا جەختی لەسەر پشتیوانی فەرەنسا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد و داوای لە شەرع کرد هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشداری قۆناغی گواستنەوە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى ئوردن كرد

سەڵاح