zagros news agency

مان سیتی گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاند

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و مشومڕێکی گەورە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی جانلوجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی ڕاگەیاند و گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵەکە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی شاری مانچێستەر کرد.

 

دۆناڕۆما وەرزی ڕابردوو بە ئاستە بەرزەکەی هاوکارێکی گەورەی یانەی پاریس سانجێرمان بوو بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ،بەڵام بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ڕاهێنەری یانەکە لویس ئینریکی تەواو بێ هودە مایەوە و بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانە پاریسیەکە دا لەکۆتاییدا گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن واژو کرد.

 

دوای چوونی بۆ مان سیتی دۆناڕۆما وتی” دەمێکی زۆر شەیدای یاری کردنی یانەی ماچێستەر سیتیم و ئێستاش لێرەم زۆر خۆشحاڵم لە ژێر سەرپەرشتی باشترین پێپ گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری مێژوو کار دەکەم من دەمەوێ لێرە باشترین کاتەکان بەڕێبکەم”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەتاتەکانی برۆکسل پەیامێک بۆ مرۆڤایەتی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ: لیژنەی باڵای ئیغاسە و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دیموگرافیای ناوچەکانی مەسیحی و ئێزدی دەگۆڕن

سەڵاح