zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە 2/8 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میری قەتەر و سەرۆککۆماری ئێران داوای ئاگربەستی هەمیشەیی بۆ فەلەستین دەکەن

یاسین

مۆندیال؛ فەرەنسا و مەغریب رووبەڕووی یەکدەبنەوە و پێنج ناوبژیوانی ئەرجەنتینیش یارییەکە بەڕێوەدەبەن

سەڵاح

ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندی بە ئێرانەوە بگرێت

یاسین