وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی بینیمان پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی دووكۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات تا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئانۆ جەوهەر، ئێستا کە بە گەشتێک لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا رایگه‌یاندووه: له‌گه‌شته‌كه‌مدا بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی، ماری ئی ميلر و مارک هاریس ناسی و دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە چیرۆکی جوانی هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی باس بکەم.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو بۆیانم باسکرد، کە سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، لە هەرێمی کوردستان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان، لە نێویاندا کریستیان، ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە بە ئاشتیانە دەژین بۆیه هەردوو کۆنگرێسمان، میلەر و هاریسم بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو لە نزیکەوە ئەم واقیعە لێبوردەیی، ئازادی ئایینی و دیموکراسییەتە ببینن.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت: بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری دروست دەکات لە ناوچەکە.