سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئاماده‌كارییه هونه‌رییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێكردووه كه بڕیاره ئه‌مساڵ 2025 به‌ڕێوه بچێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند، ئێستا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی بایۆمه‌تری له گشت پارێزگاكان به‌ڕیوه‌چوونی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌ك دابنێین بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
ڕاشیگه‌یاند: “ئێمه له‌سه‌روبه‌ندنی ئه‌وه‌داین بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بۆ ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاروباره هونه‌رییه‌كانی تر په‌یویه‌ست به هه‌ڵبژاردن.
سه‌باره‌ت به كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی كۆمیسیۆن گوتی، هه‌ڵبژاردن به 45 رۆژ، پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆمسیۆن ئاماده‌یه له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات.
بڕیاره مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.