zagros news agency

ڕوفاتی دەیان کۆچبەران لە لیبیا دۆزرایەوە

 

کاربەدەستانی لیبیا دۆزینەوەی نزیکەی 50 تەرمیان لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی لیبیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، “یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵ کە 19 ڕوفاتی تێدابووە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە کێلگەیەکی شاری کوفرە لە باشووری ڕۆژهەڵات دۆزراوەتەوە”، ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکان ڕەوانەی دادپزیشکی کراون بۆ توێکاری.

کۆمەڵەی خێرخوازی عابرین کە هاوکاری کۆچبەران لە باشوور و ڕۆژهەلاتی لیبیا دەکات، ڕایگەیاند، هەندێکیان بە گوللـە کوژراون دواتر نێژراون.

محەممەد فەزیڵ، بەرپرسی ئاسایشی شاری کوفرە گوتی: دوای هەڵکوتانە سەر شوێنی قاچاخچییەکان، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە لانی کەم 30 تەرمی تێدا بووە.

گوتیشی، نزیکەی 70 کەس لە گۆڕەکە بەخاک سپێردراون، ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا دەسەڵاتداران سەرقاڵی گەڕانن لە ناوچەکە.

 

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر کە بە بەلەمی خراپ لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەورووپا گیانیان سپاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، كێشەی كارەبای قەزای قوشتەپە چارەسەر دەكرێت

یاسین

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین