zagros news agency

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەیەکی بەڕازیلی ئامادەیە بۆند لەگەڵ کارلۆس کاسیمێرۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچێستەر یونایتد بکات و بەو مەبەستەش کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکانی مانچێستەر.

ئەو یانەیەی خواستی گواستنەوەی کاسیمێرۆی هەیە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیە،کە لەسەر داوای فیلیپی لویزی ڕاهێنەری تیپەکە بووە و مان یووش ئامادەیە ئاسانکاری تەواو بکات بۆ گواستنەوە ئەستێرە بەڕازیلیەکە بۆ فلامینگۆ.

کاسیمێرۆ لە ساڵی 2022 ڕووی کردە شەیتانە سورەکان و لەگەڵ ئەو تیپە تەنها جامی ئینگلتەرای بردۆتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە و لە ئێستادا ئاسوودە نییە و دەیەوێت لەم وەرزەدا هەر چۆنێک بێت ئەو یانەیە جێبـهـێـڵـێـت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

یاسین

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح