ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن له‌ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەبۆنەی پەنجاو و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

 

بەڕێزان لە یەکێتیی نووسەرانی کورد

 

بەبۆنەی (٥٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و تەواوی ئەندامانی ئازیز و نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەین، ئاواتەخوازین وەک ھەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە خزمەت وشەی ڕەسەنی کوردیدا بن.

 

یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ساتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا وەک ڕێکخراوێکی تێکۆشەر و بەھەڵوێست ھەردەم لەگەڵ ھێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و لە خزمەت بواری ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی و کولتووری کوردیدا بووە، بەدرێژایی تەمەنی کۆکەرەوەی قەڵەمە بەهەڵوێستەکان بووە کە داڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بوون، لەو پێناوەشدا پۆلێک شەھیدی نەزری نیشتمان کردووە، کە لەم یادە پڕمانایەدا بە نەوازشەوە یادیان دەکەینەوە و لە ئاست بەرھەمی تێکڕای نووسەرانی کوردیشدا ڕێز دەنوێنین.

 

بە ڕێز و پێزانینی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین، ھیواخوازین ھەر سەرکەوتووبن بۆ خزمەتی کوردستان.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین

به‌رشه‌لۆنه‌ جێگره‌وه‌ی چاڤی دیاریده‌كات

یاسین