zagros news agency

فێرمین لۆپێز؛من ئامادەم ڕکابەری ئۆلمۆ و ڕاشفۆرد بکەم

 

دوای ئەوەی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە داخرا و مانەوەی فێرمین لۆپێزی ئیسپانی لەیانەی بارسێلۆنا یەکلایی بۆوە،کە دەنگۆیەکی زۆر هەبوون دەربارەی چوونی بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەڵام ئەوە نەبووە ڕاستی و یاریزانەکە لە بلوگرانا مایەوە.

 

فێرمین لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی “هەفتەیەکی سەختم تێپەڕاند لەگەڵ خێزانەکەم،بەڵام لە کۆتاییدا من لێرەم و هەر لە منداڵیشەوە پابەندم بە یانەکەم و دەمەوێت لێرەدا هەموو نازناوەکان بەدەست بێنم،سوپاس بۆ پاڵپشتی هاوڕێکانم بە تایبەت ئارۆوخۆ و تیر شتێگن،کە زۆر پاڵپشتی منیان کردوە،سەبارەت بە ڕکابەری یاریزانە تازەکانی تیپەکەم من ئامادەم ڕکابەری سەخت بکەم لە پێناو سەلماندنی خۆم”.

 

 

فێرمین لۆپێز مارین تەمەنی 22 ساڵە و ماوەی 9 ساڵە لە یانەی بارسێلۆنایە و هەر لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە پەروەردە بووە
ئێستا لە وڵاتی بولگاریایە و ئامادەکاری دەکات بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بەڕێوەدەچێت و هەندێک زانیاری لەسەر باڵۆندۆر بزانە

یاسین

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین

لە ئێران ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

سەڵاح