فەرماندەی ناوچەی ڕۆژئاوا لە ئیدارەی ئاسایشی سنووری سووریا، سەبارەت بە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان لەگەڵ لوبنان دەڵێت، ئەو سنوورە لەگەڵ سووریا بووەتە ڕێڕەوێک بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و گواستنەوەی چەک.
موئەیەد سەلامە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، “لە هەفتەی ڕابردوودا، لەگەڵ باندە قاچاخچییەکانی چەک لە گوندەکانی حاویک، جەرماش، دۆڵی حورانی و ئاکوم لە سووریا بووەتە شەڕ، گوتی، ئەو هەڵمەتەمان بۆ ئەوە دەست پێ کرد تاوەکوو ئەو سنوورە لە قاچاخچێتی پاک بکەینەوە.
ئەو بەرپرسە سوورییە ئاماژەی بەوەش کرد، “زۆربەی باندە قاچاخچییەکانی سەر سنووری لوبنان سەر بە حزبوڵڵای لوبنانن، کە ئەو گرووپە لەسەر سنووری سووریا پاڵپشتی لە قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەکەن، ئەوەش بووەتە هەڕەشە.”
موئەیەد سەلامە، “ڕژێمی پێشووی سووریا، بە هاوکاری لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی سنوورەکانی سووریا و لوبنانیان کردبووە ڕێڕەوی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ بەهێزکردنی باندە چەکدارەکانی قاچاخچێتی لە ناوچە سنوورییەکان.”
هاوکات ئاژانسی هەواڵی سووریا ‘سانا’ بڵاوی کردەوە، “هێزەکانی سووریا توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگە و کۆگا و کارگەکانی دروستکردنی حەشیش و حەبی کەپتاگۆن بگرن، جگە لە چاپخانەی تایبەت بە چاپکردنی دراوی ساختە، جەختیشی کردەوە، ئەم ناوچەیە بە شادەماری ئابووری ئەو باندانە دادەنرێت، هەروەها دەستیان بەسەر چەندین بارهەڵگری چەک و ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا و لوبنان، کە لە ڕێگادا بوون بۆ ئەوئەی بپەڕێندرێتەوە.”
