zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/9، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له‌ دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ ‎ دهۆكێ پێشوازیا یواخیم شتامب وه‌زیرێ كوچ و کۆچبه‌رێن حكومه‌تا ئه‌لمانیا كر

گوران

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نەوت لەسەرووی 90 دۆلارەوە بێت

سەڵاح

ئاری نانەکەلی بۆ زاگرۆس: ئێمە وەک پارتی خوازیاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت نین بەڵام بەرکەوتەی هەڵبژرادن پێوەرە

سەڵاح