zagros news agency

بەرپرسێکی ڕژێمی پێشوو گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە فەللوجە ئاشکرا کرد

دەزگای شەهیدان ڕایگەیاند، (سەعدون سەبری قەیسی) تۆمەتباری بەرپرسیار لە کوشتنی محەممەد باقر سەدر، مەرجەعی ئاینی شیعەکان و باوکی موقتەدا سەدر، گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە فەللوجە ئاشکرا کردووە، کە لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن تیمی دەزگاکەیان، ڕوفاتی نزیکەی 25 کەسی تێدابووە.

دەزگای شەهیدانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەزگای شەهیدان، عەبدولئیلاه ئەلنائیلی، پشکنینی تەکنیکی سەرەتاییان بۆ ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لە ناحیەی سەقلاویەی سەر بە قەزای فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار کرد.”

هەروەها زرغام کامل، سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕوونی کردەوە، پشکنینی تەکنیکی سەرەتایی لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکە کراوە، کە تاوانەکە لەلایەن ئەندامانی ڕژێمی پێشوەوە بە شاهێدی تۆمەتبار، سەعدون سەبری قەیسی ئەنجامدراوە.”

گوتیشی، “ئەو ڕوفاتانەی دۆزراونەتەوە ئافرەت و پیاویان تێدایە، هەروەها کردەی لەسێدارەدانەکە لە شوێنی گۆڕستانەکە کراوە کە ژمارەیان لە نێوان 20 بۆ 25 کەس بووە.

ناوبراو باسی لەوە کرد، “دوای هەڵکەندنی گۆڕە بەکۆمەڵەکە سەرەتا ڕوفاتی زیاتر لە پێنج کەس دەرکەوتووە کە بەپێچەوانەی شەریعەتی ئاینی ئیسلام بەخاک سپێردراون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎کۆتایی مۆڵەتی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران و ترسی گەڕانەوەی ئاڵۆزییەکان

گوران

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

سەڵاح