ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دەرچوو

دوای بریاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٨٢٠ لە (٢٠٢٤/٦/١٢) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو (١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانیی کردووە، ناوی (٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (١١٤) ناو.

سنوری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین (٤٩٠) ناو.

سنوری پارێزگای سلێمانی (٦٢٧) ناو.

سنوری پارێزگای هەولێر (٣٨٩٩) ناو.

سنوری پارێزگای دهۆک (٢٤١٣)ناو.

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٤٨) ناو.

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (١٥٤٤) ناو.

پڕۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە، پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بەداتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەویی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: 4 تیرۆریستی داعشمان لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوشت

سەڵاح

ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت

سەڵاح