ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/2/13 به‌ڕێز دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، ڕايگه‌ياند: به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا.
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه.