zagros news agency

لە ١٥ پارێزگا کرایە پشووی فەرمی

بەهۆی بەفربارینەوە لە 15 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان پشووی فەرمییە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان‌کردەوە، بەهۆی بەفربارین و سەرماوە لە 9 پارێزگا بە تەواوی و لە 6 پارێزگاشدا بەشێوەی نیمچەیی و لە هەندێک شارەوانییەکاندا پەروەردە و فێرکردن بۆ ماوەی یەک رۆژ کراوەتە پشوو.

بەگوێرەی کەشناسی، شەپۆڵێکی بەفربارین تەواوی تورکیای خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. پشووەکە پارێزگاکانی قەیسەری، مەلەتی، خارپێت، چەولیگ، سیواس، کرشەهیر، نەڤشەهیر، کارامان، و ژمارەیەک شارۆچکەی پارێزگای نیغەی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی وئابورییەوە

یاسین

بەیاننامەی پارتی چاکسازیی تورکمان

دڵشاد

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە

یاسین