zagros news agency

ئۆفیسی نوێی گۆڤاری مەتین لە شاری دهۆک کرایەوە

رۆژی پێنچشەممە، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش و بەرپرسی ناوەندی رۆشنبیری و راگەیاندنی خانی و ژمارەیەک لە نووسەر و رووناکبیر و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی دهۆک، لە ناوەندی رۆشنبیری خانی، ئۆفیسی نوێی گۆڤاری مەتین کرایەوە.

بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک) لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (دهۆک تیڤی) گوتی: گرنگە و پێویستە گۆڤاری مەتین بە درێژایی مێژوو تا ئێستا بکرێتە دیجیتاڵ تاوەکو هەموو خەڵک لە تەواوی جیهان بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.

گۆڤاری مەتین، گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، ناوەندی رۆشنبیری و راگەیاندنی خانی دەری دەکات. 

لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردوو دامەزراوە، تاوەکوو ئێستا (255) ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیسیا لویس لە زنجیرەی “Crutch” رۆڵ دەگێڕێت

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Hamnet” و ئەزموونی دایکانەی جێسی باکڵی

ART