ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، جه‌خت له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌

 

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانيد‌ا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هانز جۆرج ئه‌نگه‌لكه‌، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، باسيان له‌ هاريكاريى هاوبه‌شيى ئه‌منيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ هاوكاريى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرسى كۆچبه‌ران و كۆچى ناياسايى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سەر په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ديداره‌كه‌دا وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردن، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هاوسۆزيى خۆى بۆ گەل و دەوڵەتی ئه‌ڵمانيا و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى دوێنێ له‌ ميونشن ده‌ربڕى كه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێك به‌ ئۆتۆمبيل، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە

سەڵاح

ژمارەیەک لە نووسەران و چالاکان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

سەڵاح

خشته‌ی دابه‌شكردنی مینحه‌ی سه‌رۆكی حکوومەت بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش

سەڵاح