ڕێباز حهملان، بریكاری وهزارهتی دارایی عێراق پهیامێكی لهژێر ناونیشانی (جەوھەری کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک) بڵاو كردهوه.
له پهیامهكهیدا هاتووه، بابەتی مووچە و بودجە، جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال، جێبەجێنەکردنی ماددەی 140 و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا لەسەر زەوییە داگیرکراوەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بابەتی مامۆستایانی کورد لە کەرکووک و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە لە بەرژەوەندی هەرێمە. هەموو ئەم کێشە هەڵپەسێردراونە کە بەردەوام دووبارە و 100بارە دەبنەوە و دەبێت چاوەڕوانی پێشهاتی تریش بین.
ئهوهشی خستووهته ڕوو، ھۆکارەکەی ئەوەیە کە بەشێک لەو عەقڵیەتەی باڵادەستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق، هەر ھەمان عەقڵیەتی مەرکەزییەتی خۆسەپێنەری ھەیە، کە دانپێدانەنانە بە مافەکانی گەلی کورد و چاویان ئەو دەستوورەش نابینێ کە خۆیان دەنگیان پێداوە، ئەو هەستە پڕ لە قینەی ھەندێک لایەن و کەسی باڵا دەست ھەیانە کە ناتوانن ئەو ئاوەدانی و ئەو پێشکەوتنەی کە هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانی خۆیدا کردی، ئەوان پێیان نەکرا بە فرۆشتنی ملیۆنان بەرمیل نەوت رۆژانە نەیانتوانی ژیانی خەڵکەکەیان لە باشوور و ناوەڕاست ببەنە ئاستێکی خۆشگوزەران و شیاو و ئارام، بەڵام ئەوەی جێگای داخە یەکنەبوونی نێو ماڵی کورد بەتایبەت بەرامبەر بەغداد و نەبوونی یەک ھەڵوێستی نوێنەرانی کورد لە بەغداد، لە بەرامبەر رەفتارە جۆراوجۆرەکانی مامەڵەی عێراق لەسەر هەموو پرسەکان، کە بەرامبەر هەرێم دەکرێت وایکردووە هەر رۆژە و بە ناوی دۆسییەکەوە کێشە بۆ نەتەوەی کورد دروست بکەن، لە ناو هەرێم و لە ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێم کە دەبێت نوێنەرانی کورد لە بەغداد ببنە دەنگێکی بەرز و بە بیرێکی نەتەوەییانە کار بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو پرسەکان بکەن.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، سوپاس بۆ خوا، سەرۆک مەسعود بارزانیمان هەیە کە وەک قەڵایەک بەرامبەر پێشێلکارییەکانیان وەستاوە بۆ ئەوەی لەمە خراپترمان پێ نەکەن بە یار و نەیارەوە لە بەردەم ھەڵوێستەکانی و پەیامەکانی کە ئەگەر بە باشی پێیان بگات هەڵوەستە دەکەن خێرا بڕیارەکانیان دەگۆڕن یان رایدەگرن.
هاوكات ڕێباز حهملا باسی لهوهش كردووه، ئەوەی بۆ ساڵی 2025یش لەسەر مووچە کە رێکەوتن کرا ئەو پەیام و ھەڵوێست وەرگرتنەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێداگیری جەنابی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم بوو کە زۆر بە راشکاوانە گەیاندرایە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، کە بۆ ئەم ساڵی 2025 چیتر مایەی قبوڵکردن نییە خەڵکی کوردستان مووچەی دوا بخرێت بەناوی کێشەی تەکنیکی و هونەری کە لە بنەڕەتدا ھەمووی سیاسی بوو، پەیامی دوێنێی جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر جووتیارانی کورد لە کەرکووک باش گەیشتە بەغداد ئەگینا هەنگاوی نادەستوری و ناقانونی نامرۆڤانەی تریان دەنواند.