ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە کامێرا دەرەکییەکان یاخود لە شەقامە ناوخۆییەکان لا برا بێت، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت، بۆیە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە بڕوا بە هیچ پڕوپاگەندەیەک نەکەن.

 

چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە دەنگۆ و پڕوپاگەندە بڵاو بۆتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان کە گوایە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود باس لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین دەکرێت کە کامێراکان لێکرابێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: ئەم هەواڵانە چەواشەکارین و دوورە لە ڕاستی، چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە صیانە و ئیدامە هەیە و چاککردن یان گۆڕینە، بەڵام بە گشتیی وەک بنەمایەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هەر شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نەبردووە و لای نابات، بەڵکو هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستەمێکی نوێ و جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت.

 

دەشڵێت: سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و لە هەر شوێنێکش دانرابێت، بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردۆتەوە.

 

بۆیە شۆفێرانی ئاگادار دەکەینەوە سەرچاوەی ڕاست و دروستی بابەتەکان هەمووی لەلای بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانییە و ئەو پەیج و ماڵپەڕانە سەربەخۆ قسە دەکەن، بۆ کۆکردنەوەی ڤیو و لایک و کۆمێنت ئەم کارە دەکەن و جۆرێک لە چەواشەکاری بۆ خەڵکی دروست دەکەن، و شۆفێر وا تێدەگەن کە چیتر کامێرا نەماوە و بە خێرایی شۆفێری بکەن کە ئەمەش دەبێتە زۆر بوونی ڕووداو هەمیش شۆفێر تووشی سزا ببێت، دڵنیاتان ئەکەین بەهیچ جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە و کار دەکات، پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی: پێویستە پیشتیوانیی دەوڵەتی سووریا بکەین

یاسین

جۆو بایدن: ئاگاداری ئه‌وه‌م ئیسرائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح