سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕاگەیاندووە، ئێوارەی سێشەممە، باندێکی بازرگانیکردن بەمرۆڤ لەگەڵ شەش کچی هەرزەکاریان دەستگیر کردووە.
سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی گوتووە: ” “هێزە ئەمنییەکان باندێکی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە پێکهاتبوون لە ئافرەتێک و دوو پیاو و شەش کچی هەرزەکار، لە شوقەکانی گەڕەکی سەلام لە ناوچەی ئەلسەیدیە لە ڕۆژئاوای بەغدا دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو باندەی دەستگیر کراون گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنی “، گوتیشی “ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پاراستنی کچانی ژێر تەمەنی یاسایی لەئیستغلالکردن.”