zagros news agency

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی پێشووتری دەگەڕێنێتەوە

 

سەرچاوە هەواڵیەکان جەختیان لەسەر هاتنەوەی پۆڵ پۆگبا کردۆتەوە بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد لەماوەیەکی نزیکدا،ئەمەش لەسەر داوای ئامۆریمی ڕاهێنەری تیپەکە،چونکە پێیـوایە تیپەکەی پێویستی بە سەرکردەیەکە بۆ باشتر کردنی ئاستی تیپەکەی.

ئەم هەواڵەش دوای ئەوە دێت لویز ساهای ئەستێرەی پێشووی شەیتانە سورەکان ڕایگەیاند بوو من پۆگبا دەگەڕێنمەوە ئۆڵترافۆرد و ئامادەم گرەو بکەم لەگەڵ هەمووتان لەسەر ئەم بابەتە و خەریکە قسەکەی ساها دەبێتە ڕاستی.

پۆگبا یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد بووە و لە ساڵی 2022 ئەو یانەی جێهێشت و ڕووی کردە یۆڤانتۆس،بەڵام بەهۆی ئەوەی مادەی وزە بەخشی قەدەغەکراوی بەکاهێنا بوو یاریزانەکە بۆ ماوە 4 ساڵ سڕ کرا،بەڵام لەم دواییە بە بڕیاری دادگای وەرزشی سزای سڕ کردنی بۆ 18 مانگ کەم کرایەوە

پۆگبا ئێستا یاریزانێکی ئازادە و گرێبەستی نییە لەگەڵ هیچ یانەیەک،ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2024 بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و بەو شێوەیەش هیچ پارەیەک خەرج ناکرێت لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جەستن سیرۆ: کارکردن لەگەڵ مێریل ستریپ خەون بوو و هاتە دی

ART

ئێران و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەڕی چوارەمی دانوستان دەکەن

یاسین

چێڵسی لەهەوڵی گواستنەوەی مایگنان ناوەستێـت

یاسین