zagros news agency

دوای ئیمارات و فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕان ده‌كرێت چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ پشتیوانی پرۆژه‌ی رووناكی بكه‌ن

چه‌ند ده‌وڵه‌تێك پشتیوانیان له‌ پرۆژه‌ی رووناكی 24 كاتژمێری كردووه‌ و چاوه‌ڕان ده‌كرێت ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش ئه‌و پشتیوانییه‌ رابگه‌یه‌نن.

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیستا دووملیۆن كه‌س له‌ كوردستان سودمه‌ندن له‌ كاره‌بای 24 كاتژمێری، دوای ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات پشتیوانیان بۆ پرۆژه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌.

كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ زاگرۆس گوتی: “پرۆژه‌ی رووناكی یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگ و ستراتیژیه‌كان كه‌ كوردستانی رووناك كردوه‌ته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردووی له‌عێراق و كوردستانیش نه‌توانراوه‌ كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت، به‌ڵام ئیستا به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه‌ كوردستان هه‌نگاوی گرنگی بۆ كاره‌بای 24 كاتژمیری ناوه‌.

راشی گه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ش گرنگه‌ و كوردستان له‌ داهاتوو ده‌توانێت كاره‌بای شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش دابین بكات، و چاوه‌رانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بكه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریوان قەرەنی: عێراق تاكە وڵاتە لەبەر خاتری غازی وڵاتێكی تر غازەكەی خۆی دەسووتێنێ

دڵشاد

لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 500 چەکداری داعش تەواوبووە

یاسین

گرۆسی: لەگەڵ ئێران پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە، بەڵام کاتمان کەمە

سەڵاح