مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆزبایی له كوردستانییان كرد.
وتیشی، زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە. بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە ، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن. چونکە زمانەکەمان ، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە .
باسی لهوهش كرد، لەم بۆنەیەدا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.