zagros news agency

ناتانیاھو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پشتگوێ خستووه‌، سوورە لەسەر ھێرشکردنە سەر ڕەفەح

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ھێرش دەکەنە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە.

ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر ئەمریکا بۆ چەندین جار ھۆشداری داوەتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەوەی ھێرش نەکاتە سەر شاری ڕەفەح، چونکە لێکەوتەی خراپی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاندووە: “دەچینە ناو ڕەفەحەوە و سەرکەوتنێکی گشتگیر بەدەست دەھێنن، ھەروەھا سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، یەحیا سینوار لەناو دەبەین”.

پێشتر جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس: “ئەگەر ئیسرائیل ڕەفەح داگیر بکات، ئەوە لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێت”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

لە خولی ئینگلیزیدا مان سیتی بە برایتۆن دۆڕا

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

یاسین

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

یاسین