zagros news agency

مەسرور بارزانی و بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

 

شەممە، 22ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکیهیرۆ ئاراکاوا، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، پێزانیبی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت

سەڵاح

تورکیا و سعوودیە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن

سەڵاح

ب چاڤدێرییا پارێزگارێ دهوكێ قوتابخانه‌كا بیست و حه‌فت ڕێزی یا مودرن هاته‌ ڤه‌كرن

سەڵاح