ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد

 

ئەمڕۆ شەممە، 22-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی بۆ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵدا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری داد بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردستان ئاڕاستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک داوای قەرەبوومان کردووە

دڵشاد

سەلاحەدین… داعش هێرشی كرد فەرماندەیەک و چوار سەربازی كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح