ئهمڕۆ سێشهممه بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کە بڕی (٨٤ هەزار لتر ) ڕۆنی بەکار هاتووی خۆراکی تێدا هەڵگیرا بوو.
باسی لهوهش كرد، لە لایەن خاوەنی کۆگاکەوە ڕۆژانە ڕۆنی خۆراکی بەکار هاتووی خوار دنگەکانی شاری هەولێر كۆكراوهتهوه و لەو شوێنە بەشێوەیەکی نا تەندروست دوور لە ڕێنمایە تەندروستیەکان کۆگایان کردوە، بۆ ئەوەی ئەو ڕۆنی خۆراکە جارێکی تر بەکار بهێنرێتەوەو بخرێتەوە بازاڕ و بدرێتەوە بەهاوڵاتیان.
ئاسایشی ههولێر باسی لهوهش كرد، لەسەر ئەم بابەتە بەهەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسای بەرامبەر خاوەنی کۆگاکە گیرایە بەرو کۆگاکەشمان داخست، هەروەها ئەم کۆگایە هیچ مۆڵەت و ڕەزامەندی کارکردنی لایەنە پەیوەندی دارەکانی نەبوو.