zagros news agency

شاخەوان عەبدوڵڵا: عەقید رێبەر مزووری ئازاد کرا

 

عەقید رێبەر مزووری، ماوەی حەوت ڕۆژ بوو دەستگیرکرابوو، بەڵام بەگوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەڕایەوە ناو کەس و کاری و لە شوێنی دیکە بەرپرسیارەتی پێبەخشرا.

چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا گوتی: عەقید رێبەر مزووری فەرماندەی فەوج لەسنوری سەرگەران گەڕایەوە ناو کەسوکاری و پۆستێکی بەرزتری پێ بەخشرا، کە موقەدەمی لیوایە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەش کردووە: “لەگەڵ ڕێبەر مزووری قسەم کردووە و بۆ ئەوەی لە ناوچەکە بمێنێتەوە، بەڵام خۆی داوای کرد لەو پۆستە نوێیەی دەست بەکاربێت”.

پێشتر لەسەر کێشەی جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان بەتایبەتی گوندی شەناغە، بەتۆمەتی پشتگیری کردنی لە جووتیارانی کورد دەستگیرکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی تورکیا: کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەورووپایی و ئەمریکایی تاوتوێ دەکەین

یاسین

رۆمانی “بۆرەی قاپلان”ـی عەزیز مەلای ڕەش چاپ كرایەوە

ART

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه‌

سەڵاح