بانکی بازرگانی عێراقی راکێشانی پارەی لە ئامێرەکانی ATM لە دەرەوەی عێراق ڕاگرت و ئاشکرای دەکات، هۆکاری بڕیارەکە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی کارتەکانە.
بانکی بازرگانی عێراقی، TBI، ڕایگەیاند: “بەهۆی خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە جۆڕەکانی(ڤیزا و ماستهركارد)، و بەهۆی بوونی مەترسی لەئەنجامی نەزانین لە بەکارهێنانیدا بڕیارماندا ڕاکێشانی پارە لەڕێگەی ATM لەدەرەوەی عێراق رابگرین.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “ئەو کەسانەی پارەیان لەو حسابانەدا هەیە و لە هەژماری بانکی بانکی بازرگانین، دەتوانن لەڕێگەی ئامێرهكانی POS و ئۆنلاینهوه پارهدان به كارت بهكاربهێنن.”