ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووسیا ١٠٠ منداڵ لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە

کۆمسیاری مافی منداڵانی ڕووسیا دەڵێت، ئەوان کار لەسەر گەڕاندنەوەی ١٠٠ منداڵی ڕووسیایی لە سووریا دەکەن.
ماریا بیلۆڤا، کۆمسیاری مافی منداڵانی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەڵگەکانی ١٠٠ منداڵیان ئامادە کردووە کە بۆ ئەوەی سووریاوە بیانگەڕێننەوە بەبێ ئەوەی کاتی گەڕانەوەکەیان دیاری بکات.
کۆمسیاری مافی منداڵانی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆڤۆستی گوتوویەتی، زیاتر لە هەزار داواکاری دەربارەی منداڵانی ون دەگاتە دەستیان بەڵام ئەوان نازانن ئایا ئەو منداڵانە لە کەمپەکانی سووریان یان نا، بۆیە گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.
ماریا بیلۆڤا گوتی: بارودۆخی ئێستای سەر خاکی سووریا ڕێگە نادات کارەکەیان تەواو بکەن و هەر کاتێک بارودۆخەکە ئارام بوو و فەرمانی سەرۆکایەتی هەبوو، ئەوان بەردەوامی بە کارەکەیان دەدەن.
لە نۆڤەمبەری ڕابردوودا کۆمسیاری ڕووسیا ٢٦ منداڵی ڕووسیایی لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گەڕاندبووەوە ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانانی نێو دەوڵەتی: ١٤ چەکداری توندڕەوی سووریایان کوشتووە

یاسین

لە ورمێ نێوەندێکی پاراستنی ئافرەتانی بێ‌‌دەرەتان داخرا

یاسین

پۆلیتیکۆ: ئیسرائیل ئاسایشی بەندەرەکەی کەرتی غەززە دەپارێزێت کە ئەمەریکییەکان کاری تێدا دەکەن

یاسین