ئەمڕۆ یەكشەممە 2/3/2025 بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی هەولێر، سەردانی (پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر- شەقڵاوە بۆ هەولێر- پیرمام)م كرد كە ماوەی چەند مانگێكە دەستبەكارەكانی كراوە.
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و بایەخدانی زیاتر بە پرد و یەكتربڕەكانی شاری هەولێر لە ڕووی سەوزكردن و جوانكارییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ڕووبەری پرۆژەكە 50 هەزار مەترە و زیاتر لە 1407 دار و گوڵ و لەگەڵ چەندین خەزانی ئاو و چیمەن و سیستەمی ئاودان و ڕووناككەرەوە و چەندین تایبەتەمەندی دیكەش لەخۆدەگرێت و هەوڵدەدرێت لەمساڵدا تەواو بكرێت و بەڕووی هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری بكرێتەوە.
ئێستا كاركردن لە پرۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكمان بۆ تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكە دەربڕی بۆ ئەوەی لەمساڵدا تەواو بكرێت.