لە پارێزگای هەڵەبجە زەوی بەسەر دەیان لە كەسوكاری شەهیدانی کیمیاباران دابەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: “رۆژی 10ی 3ی 2025، زەوی بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاباران دابەش دەكرێت.”
ئاماژە بەوەش دراوە، دەبێ ئەو كەسانە لە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ئامادەبن و بۆ وەرگرتنی زەویی و دەبێ کەسی ئامادەبوو پێناسی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان نفوسیان پێ بێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سوودمەند دەبن، بە مەرجێک پێشتر وەکوو وارسی شەهید لە وەرگرتنی زەوی سودمەند نەبووبن. جەختیش كراوەتەوە، زەویەكان بە شێوەی تیروپشک دابەش دەكرێن.