هه‌شتی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، بەگشتی لەم رۆژەدا کوردستانیش هەندێک ئاهەنگ و بۆنە و کۆڕ و سیمناری تایبەت بە خانمان بەڕێوەدەچێت، ئافره‌تانی كوردستان به‌شێوه‌ی جیاواز بای ئه‌و یادهدهكهن.
ئه‌مرۆ رۆژی هه‌شتی مارسه، رۆژی جیهانی ئافره‌تانه، به‌و بۆنه‌وه، سه‌رۆك بارزانی لهپهیامێكدا رایگه‌یاندووه:٨ی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.
لەڕوی مێژوییەوە هۆکاری گۆڕینی هه‌شت مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1هه‌شت57، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.
ئەمڕوداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕوی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی 1907 لەیادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له هه‌شتی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، پاشان لە 19ی مارسی ساڵی 1911 خانمانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شه‌قامه‌كانی پاش هەمو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ژنان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، هه‌شتی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.
دواتر لە ساڵی 1921 دا ” ژنانی ئه‌نترناسیوناڵی سێیه‌می كۆمۆنیستی مۆسکۆ ڕۆژی هه‌شتی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ژن په‌سه‌ند كرد، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیش پەرەی سەند و بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتانی جیهان.
له‌م باره‌وه، هێشو دارا، بەرپرسی ئەنجومەنی دەوروبەری سلێمانی_یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: ” هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو ئەو خانمە چالاک و بوێر و گوڵ ئاسایەنە ئەخوازم کە هەمیشە بۆ گەیشتن بە ئامانج و هیواکانیان ئاستەنگی زۆریان بڕیوە و گەشبینانە هەنگاو ئەنێن بۆ نەخشاندنی داهاتووی جوانیان ئه‌وه‌ی گرنگه ئافره‌تان بتوانن به‌بێ سڵینه‌وه و ئاسته‌نگ به‌ره‌و ئامانجیان بڕۆن و هه‌نگاو بنێنن.
گوتیشی: “پێشناسهی هه‌شتی مارس ئه‌وه‌یه كه ڕۆژی جیهانی خانمان پیرۆزبێت لە جوانترین و بەهرەدارترین بوونەوەری گەردوون ،ئه‌وه‌ی گرنگه خەباتی ڕەوای ئافرەتان بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان هەمیشە لە سەرکەوتندا بێت، ده‌بێت ئافره‌تان بیریان بێت ئه‌وان دەتوانن ببنە هیوا بۆ بێهیواکان دەتوانن ببنە پاڵنەر و پشتیوان بۆ هەرکەسێک بیەوێت بە ئامانجێک بگات و بۆ هەرکەسێک ببێتە نموونەی سەرکەوتن لە ٨ی مارس.
راشی گه‌یاند: له‌م رۆژه‌دا با بەس بێت کوشتن و توندووتیژی دەرهەق بە ئافرەت لەژێر ناوی ئازادی کولتوور‌و داب و نەریتی دوور لەدین .
هه‌رله‌م باره‌وه، تاڤگه عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی مافی مرۆڤ و چالاكوانی بواری ئافره‌تان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌رۆژی هه‌شت ی مارس با ئەم یادە بیرتان بخاتەوە کە ژن واتای ژیانه و با ئەم یادە دادگایی کردنی دادوەرانەی ئەوانەی کە دەستیان سورە بە خوێنی ئافرەتان ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌م یاده رووكه‌ش نه‌بێت لە هه‌شتی مارس دروشم و پۆست و سپۆتەکان ڕابگرن ئەوانە کاتین و تێدەپەڕن لە جیاتی ئەوە لە هزر و بیرکردنەوەو پەروەردەتان پێگەی ئافرەت (دایک، خوشک،هاوسەر،کچ،….) بەرز بنرخێنرێت.
راشی گه‌یاند: پێویسته هه‌ڵمه‌تی میدیایی گهورهههبێت بۆ هۆشیاری مافی ئافره‌تان بە سوکایەتی کردن بە ژنان خوێنەری ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکان زۆرنهكرێت بالە جێگەی هاندانی پیاوان بۆ توندوتیژی لەلایەن مێشک داخراوەکان و ژن سوتاندن حەرام بکەین نەفرەت لە لێدان و ئازاردانی نیوەی کۆمەڵ بکەین.
هاوكات، حه‌یات مه‌جید، په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان و چالاكی بواری ئافره‌تان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م رۆژه‌دا هەوڵی بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتانەی کە تا ئیستا بەدینەهاتوون، بدرێت کاری گرنگ بکرێت تا رێگری تەواو بکرێت لە جێبەجێ کردنی (هەمواری یاسایی باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩ )بە پراکتیکی هەوڵی جێبەجێ کردنی یاساکانی خۆمان بدەین. کە چەندین یاسای زۆر باش و تۆکمە و ناوازەمان هەیە ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ بکرێت خزمەتی تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ٨ی مارس وەک بۆنەیەک و نەریتێکی ساڵانە یاد دەکریتەوە، ميژووی ئەو رۆژەو رووداوەکانی و هەوڵەکان بۆ ناساندی ئەم رۆژە دووپات دەکرێتەوە، ئەم بۆنەیە لە سەرانسەری جیهاندا ریزی لێدەگیریت و کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار ۆرک شۆپ و دونیایەک بابەت و گرنگی پێدانی بۆ دەکرێت لە هۆلە بەناوبانگەکان و ئوتێلە گراندە گرانبەهاکان هەتا ريخراوەکان، باسی مێژووی خەباتی ژنانی ئازادی خواز و ماندوو لەبەر بژێووی ژیان، هەروەها ژنانی تابۆ شکين زۆر ئازایانە رووبەڕووی هەموو چەرمەسەری و نارەحەتیەی کە دەرهەق بە ئافرەتانی یەکسانی خواز و ئازادی خواز کراوە دەنگیان هەڵبری، ئافرەتە ماندوونەناسەکان بە گژ گشت نەهامەتی و نایەکسانیدا چوونەوە و دەنگیان هەڵبری. و قبوڵی ئەو هەموو ناعەدالەتیەیان نەکرد کە بەرامبەریان کرا.