zagros news agency

فازل میرانی رۆژی جیهانیی ئافرەتانی پیرۆز كرد

 

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

هەموو ساڵێك وەك نەریتێكی نێونەتەوەیی، لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژی 8ی مارس وەك ڕۆژێكی جیهانی بۆ ئافرەتان بە شێوەی جۆرا و جۆر پیرۆز دەكرێت. لە وڵاتی ئێمەدا ئافرەتانی كوردستان هەردەم ڕۆڵی كارایان لە هەمەجۆر بوارەكانی ژیاندا گێڕاوە، هاوكات لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواریدا، ئافرەت خاوەن كەسایەتیی خۆی بووە و ڕێزی لێ گیراوە. ژیانی ئەم سەردەمەش ئەوەی خواستووە، ئافرەتان بە گشتی تێكەڵ بە خواست و پێداویستەكانی ئەم چاخە ببن، لەمەشدا ڕۆڵی ئەوان وەك دایك و خوشك و هاوژین، لە ڕووی بەرەو پێش بردنی وڵات و نەتەوەكەمان، هەستیارە و لە جاران كاریگەرتر دەبێت. ئەمەش ئەوە دەخوازێت لە كوردستاندا ئافرەتان درێژە بە ئامادە بوونی ئەرێنی و پێویستی خۆیان بدەن، چونكە بەشێكی گەورە لە پێشكەوتنی وڵات و زیاتر هۆشیار بوونەوە و پێگەیشتنی نەوەكان، دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەوە. ڕۆژ جەژنی جیهانیی ئافرەتان لە خانمانی كوردستان و عیراق و تەواوی جیهان پیرۆز بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وڵه‌كانى حه‌لبووسى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شكست ده‌هێنێت

سەڵاح

دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئاماده‌ین داهاتی مانگی 8 و 9 ره‌وانه‌ بكه‌ین به‌ڵام هێشتا عێراق بڕیاری نه‌داوه‌

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح