ئەمڕۆ دووشەممە 10- 03- 2025
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن وەرێژەی دابارین لەناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی وەهەروەها ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەناوچە شاخاوویەکانی بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 2 – 4 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت
سبەی سێشەممە 11- 03- 2025
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم, زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەلاتی هەرێم پاشان ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 5 – 15 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی
2025-03-10