له دوای كۆتاییهێنانی لێخۆشبوونی ئه‌مریكا له عێراق بۆ كڕینی كاره‌با له ئێران، هاوینی داهاتوو عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته‌وه.
ئامانج مه‌حموود، ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاره‌با و وزه له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق له توانایدا هه‌یه به‌شێك له غاز بۆ ویستگه‌كانی كاره‌با دابین بكات، ئه‌وه‌شیان دوای ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ی ئه‌مریكا كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌و غازه‌ی كه له‌ناوخۆدا دابین ده‌كرێ به گوێره‌ی پێویست به‌شی وێستگه‌كان ناكات، چونكه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هاویندا ده‌گاته 50 هه‌زار میگاوات.
گوتیشی، پێداویستی ڕۆژانه‌ی غاز بۆ ویستگه‌كانی كاره‌با له هاویندا ده‌گاته 45 مه‌قمه‌ق، زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌نده دابین بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه پرۆژه‌ی رووناكی كاره‌بای 24 كاتژمێری چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دابین كراون و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری له سه‌نته‌ری هه‌رچوار شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێ و تاوه‌كوو كۆتایی ساڵی 2026 له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت.