zagros news agency

بانكێكی ئەمریكی نرخی داهاتووی نەوت ئاشكرا دەكات

 

بانكی گۆڵدمان ساکس گرووپی ئەمریكی،ئاشكرای دەكات ئەگەر شەڕی بازرگانی بەردەوام بێت لە پەرەسەندن پێشبینی دەکات نرخی نەوتی بۆ خوار 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئاژانسی بلومبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە، بانكی گۆڵدمان ساکس گرووپی ئەمریكی ئاشكرای كردووە: “ڕەنگە تا کۆتایی ساڵی 2026 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ خوار 40 دۆلار دابەزێت.”

لەگەڵ ئەوەش دا بانكی گۆڵدمان ساکس جەختی لەوە کردەووەتەوە کە لەگەڵ ئەم سیناریۆیە خراپەشدا، هێشتا پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێك نەوت تاوەكوو کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ بگاتە 55 دۆلار.

بازاڕی نەوتی جیهانی لەم دواییانەدا ناجێگیرییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لە ئەنجامی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی كە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە راگەیاندراوە، ئەمەش بووەتە هۆی وەڵامدانەوەی چەندین زلهێزی گەورەی ئابووری، دیارترینیان چین، ئەمەش ترسی پاشەکشەی ئابووری و دابەزینی خواستی وزەی لێ كەوتووەتەوە.

لە لایەن هەندێک وڵاتی هاوپەیمانی ئۆپێک پلەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزكرایەوە،ئەوەش وای كرد نرخی نەوت زیاتر دابەزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا… نزیکەی 70 کەسی بیانی دەستگیر کران

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ

سەڵاح

لە سویسرا تەقینەوەیەكى گەورە روویدا و كوژراو و برینداری لێکەوتەوە

یاسین