ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی نیسانی 2025، به‌شی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور دەبێ، لەگەڵ بوونی تۆز لە كەشدا. ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە، هەندێ كات لە كاتی باران تێكەڵەی خۆڵ دەبێ، بە گشتی لە كاتی باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە. پێشبینی بارانبارین بۆ ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاكان لەنێوان (3 بۆ 5) ملم دەبێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، خێراى با/ مامناوەند (15 – 25)کم/ک دەبێ و هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک و ئاراستەی با/ باکوورى خۆرئاوا دەبێ و پله‌ی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێ بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و مەوداى بینین/ (6-8) کم ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، سبەی هەینی 11ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێ و لە ناوچە شاخاویەكان هەورى تەواو دەبێ، ئەگەری تاوەباران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان هەیە. خێراى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20 )کم/ک دەبێ و ئاراستەی با/ باكوورى خۆرئاوا و هه‌روه‌ها پلەی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ و هاوكات مەوداى بینین/ (7 – 9) کم دەبێت.

