zagros news agency

لە زیقار 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەستیان لە كار كێشایەوە

 

لە قەزای دەوایەی سەر بە پارێزگای زیقار، 60 بەڕێوەبەری قوتابخانە بە هۆی “دەستدرێژی و لێدان لە مامۆستایان”ی خۆپیشاندەر دەستیان لە كار كێشایەوە.

لە ڕاگەیاندراوی ئەو بەڕێوەبەرانەی قەزای دەوایەدا، هاتووە: ئێمە وەكوو بەڕێوەبەرانی قوتابخانە، داوای دەستلەكاركێشانەوە و بەخشینمان كردووە، ئەوەش بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كادیرانی پەروەردەییمان و مامەڵەی نامۆڕاڵی هێزە ئەمنییەكان و چەكداران لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەمان كە داوای مافی شەرعی و ئاسیی خۆیان كردووە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە: بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەوە لەسەر شكۆی مامۆستایان و كادیرانی پەروەردەیی، ئێمە داوای دەستلەكاركێشانەوەمان لە پۆستەكانمان كردووە.

لەو ڕاگەیانرداوەدا، ناوی 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوەندی هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر دەكات

یاسین

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین

ئێران: وەستاندن لە پیتاندنی یورانیۆم بۆ ٦٠٪ لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکان دەبێت

سەڵاح