zagros news agency

میدیای ئەمریکی: ئەگەری سەردانی ترەمپ بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا لە مانگی مایسدا هەیە

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیازی هەیە لە مانگی مایس (گوڵان/ئایار)دا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات، هاوکات ئەگەری ئەوەش هەیە سەردانی تورکیا بکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی عەرەبی، کە زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی کۆشکی سپییەوە وەرگرتووە، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی مایسدا سەردانی هەریەک لە سعوودیە، قەتەر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی (ئیمارات) دەکات. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە دوای ئەو سەردانانە، ئەگەری هەیە ترەمپ ڕوو لە تورکیاش بکات.
لەگەڵ ئەمەشدا، سەرچاوەکانی نێو کۆشکی سپی جەختیان کردووەتەوە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی سەردانی ترەمپ بۆ تورکیاوە نەدراوە. چاوەڕوان دەکرێت پێش سەردانەکە، دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، جارێکی دیکە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە بکەن و وردەکارییەکان یەکلایی بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد بێسەری : هەمووكات پەیامی پارتی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیە

گوران

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەئاسانی لە ئێراندای بردەوە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان دەردەبڕێت

یاسین