zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

 

ئەمڕۆ هەینی 4/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

لە پەیوەندییەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.

هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

یاسین

رەخنەی توند تاڵیبان دەگیرێت، یاساکان سەرکوتکارییەکی بێهاوتای نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەن

سەڵاح